ماریسیۆ بوکیتینو راهێنەری پاریسان جێرمان کە خۆشی ئەرجەنتینییە، هەڵوێستی خۆی لەسەر بەشداریپێکردنی مێسی لە یاری ئەمڕۆ لەگەڵ یانەی ( برێست ) یەکلاییکردەوەو بەشداری لەو یاریەدا پێدەکات.
تا ئێستا مێسی ٣٤ ساڵ کە سەرەتای ئەم مانگە چۆتە ریزی پاریسان جێرمانەوە لەلایەن راهێنەری یانەکەوە بەشداری یاریی شەممەی یانەکەی لەگەڵ ستراسبورگ پێنەکرا.
بوکیتینو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی" هێشتا پێکهاتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە، بیر لە بەشداریپێکردنی مێسی دەکەینەوە".