باتیفا.. بەهۆی بۆردوومانکردنی تورکیاوە دوو گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا

بەهۆى بۆردومانکردنی تورکیاوە لە سنورى ناحیەى باتیفاى سەر بە پارێزگاى دهۆک تەرمی دوو گەشتیاری عەرەب بە کوژراوی دۆزرانەوە کە هەردوکیان خەڵکى موسڵن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی باتیفانی سەر بە قەزای زاخۆ تەرمی دوو گەشتیاری عەرەب لەناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرانەوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو دوو کەسە بەهۆی تۆپبارانکردنی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە خەڵکی موسڵن و رۆژی هەینی بە مەبەستی گەشتکردن هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی هێنانەوەى تەرمەکانیانن بۆئەوەى ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکەنەوە.  


PM:01:20:22/08/2021