مەلا بەختیار سکاڵا لەسەر بەرپرسێکی گۆڕان تۆمار دەکات

تیمی پارێزەری، مەلا بەختیار سكاڵای لەسەر هۆشیار عومەر عەلی، رێكخەری ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان تۆمارکرد. 

ماڵپەڕی چاودێری سەر بە مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" لەسەر ئەو هێرشە دوور لە هەموو رێسایەكی سیاسی‌و مەدەنی‌و یاساییەی (وشیار عومەر) رێكخەری ژوری پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، دژی مەلا بەختیار،  تیمێكی پارێزەر، لەبەر رۆشنایی ماددەكانی (٤٣٣)‌و(٤٣٤) و ماددەی دووی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندیكردن، سكاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها بە بڕیاری دادوەر مەلا بەختیار رازی دەبێ‌. نەك بە هیچ جۆرە چارەسەرێكی تر. بۆ قەرەبووی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی سكاڵالێكراویش، لەسەر كەسایەتی مەلا بەختیار، بەڕێز دادوەر هەر بڕیارێك بدات پێی رازییە، بەڵام خۆی داوای قەرەبووی مادی‌و مەعنەوی دەكات، قەرەبووە ماددییەكەش دەبەخشێتە كەس‌وكاری شەهیدان‌و نەخۆشخانەی هیوا. 


PM:11:40:25/08/2021