نرخی دۆلاری ئەمەریکی و لیرەی تورکی دادەبەزن

بەیانی ئەمڕۆ پێج شەممە ٢٦ ی ئاب نرخی دۆلار و لیرەی تورکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق دادەبەزن.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٤٢٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٠ هەزار دینارە. 



AM:09:55:26/08/2021