ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەکی فەرمی یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى واژۆکردنى گرێبەستى لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ راگەیاند.
له بهیاننامهیهكی فهرمیدا یانهی مانچستهر یونایتد ڕایگەیاند" لهگهڵ یانهی یۆڤانتۆس گهیشتونهته ڕێكهوتن و گرێبهستیان لهگهڵ ئهو هێرشبهره پوروتوگالییه واژوو كردووه".
یانەکە راشیگەیاندوە" لە ماوەی ڕابردوودا کریستیانۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد (٢٩٢) یارى ئەنجامدا وە (١١٨) گۆڵى تۆمارکردوە، بۆیە خۆشحاڵن بەگەڕانەوەى".
کریستیانۆ تا ئێستا لە ماوەی کارەکەیدا زیاتر لە ٣٠ نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە، کە پێنج نازناوی چامپیۆنس لیگ و چوار نازناوی جامی جیهانی یانەکان و حەوت نازناویان لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتالیا و ئەوروپا بووە.