بەڵگە.. وەزیری کاروباری شەهیدان ئۆتۆمبێلێک بە بڕی زیاتر لە (٩٤) ملیۆن دینار بۆ بریکارەکەی دەکڕێت

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (لاندگرۆزەر) بە بڕی نەوەت و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بۆ بریکارەکەی دەکڕێت. بڕیاری کڕێنی ئۆتۆمبیل فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەلآم ئەم بریکارە لە ماوەی دوو ساڵدا ئەمە دووەم ئۆتۆمبیلە بۆی دەکڕرێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە واژۆی عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و خەرجییەکان و کرینی ئۆتتۆمبێل کراوە تیایدا هاتووە" ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٢٤٧٥ لە ٤/٨/٢٠٢١) - ڕەزامەندیتان بە خەرجکردنی بڕی (٩٤.٥٠٠.٠٠٠) تەنها نەوەت و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار بە مەبەستی کڕینی (١) ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندگرۆزەر) بۆ بەڕێز (بریکاری وەزارەت)مان بڕی پارەش خەرج بکرێت لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتمان بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای جیهان ڕاسپێردراوە بە دابینکردنی".

بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیار دراوە هەموو وەکیل وەزیرەکان بە بڕی دوو ملیار و نیو دینار ئۆتۆمبیلیان بۆ بکڕدێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی یاسای چاکسازی راگەیاندووە.

کڕینی ئەم ئۆتۆمبیلە بۆ بریکاری وەزارەتی شەهیدان لەبەر رۆشنایی ئەو فەرمانەی ئەنجومەنی وەزیرانە، بەلآم بریکاری وەزارەتی شەهیدان پێش سێ ساڵ لەمەوبەر ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرزی بۆ کڕدراوە.



دەقی نوسراوەکە:


PM:08:40:29/08/2021