دادگاى سلێمانى لەبارەی "سزادانی" دادوەرى کەیسەکەى لاهور شێخ جەنگى روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دادگاى سلێمانى لەبارەی سزادانی دادوەرى کەیسەکەى لاهور شێخ جەنگى روونکردنەوەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هەواڵە ناڕاستە کە باس لە سزادانى دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/٤ دەکەن بە گواستنەوەى بۆ شوێنێکى تر". 

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چەند پەیجێكی فەیسبووك كە خاوەنیان نادیارە هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە لەسەر كەیسێكی لێكۆڵینەوە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/٤ وەكو سزایەك گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی تر". 

ڕوونیشیکردەوە، ئێمە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ئەو هەواڵە ناڕاستە رەتدەكەینەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكەین وشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەكارییانە بكەن و هەواڵ لە سەرچاوەی راست و روون و ناسراو وەربگرن.


PM:10:46:29/08/2021