وێنە.. نوسەری گەوری عێراقی و دۆستی کورد د.کازم حەبیب کۆچی دوایی کرد


نوسەری گەورە و ئەکادیمی بواری ئابوری و سیاسی و پێشمەرگەی دێرین، کازم حەبیب ئەمڕۆ سێ شەممە کۆچی دوای کرد.
کازمی حەبیب لە ٢٦ ی نیسانی ١٩٣٥ لە شاری کەربەلا لە دایکبووەو، خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و سانەوی لەو شارە تەواوکردووە. 
لە ساڵی ١٩٥٢  پەیوەندی کردووە بە حیزبی شیوعی عێراقەوە، لەسەردەمی حکومی پادشاییەتیدا لە ساڵی ١٩٥٥ ەوە بۆ ١٩٥٨ گیراوەو دوورخراوەتەوە.
   
خوێندنی کۆلیژی ئابوری لە بەرلین لە ئەڵمانیا تەواوکردووە، لە ١٩٦٤ دا ماجستێر و دکتۆری لە بەرلین بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن بەعسیەکانەوە گیراو ئەشکەنجەدراو دواتر خانەنشین کرا، پاشان عێراقی جێهێشت چوو بۆ جەزائیر، لە هەشتاکاندا گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە ریزەکانی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی پێشمەرگە بووە، تا ساڵی ١٩٩٣ لەو حیزبەدا خەباتی دەکرد، دواتر دەستی لە ئەندامیتی ئەو حیزبە کێشایەوە. بەتەاوی ژیانی تەرخان کرد بۆ وانەوتنەوەو نوسین و توێژینەوە.
 
 ئەندامی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی عێراقی جیهانییەکان بووە، دۆستی دێرینی کورد کێشەی کورد بووە و هاوڕێی سەرکردە کوردەکانی وەک مام جەلال و مەسعود بارزانی بووە، جگە لەسەر کردەکانی حیزبی شیوعی کە خۆی لەو حیزبەدا بووە.

 ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد.




PM:08:59:30/08/2021