کاتی کۆتایهاتنی شەپۆلی گەرما راگەیەندرا پلەکانی گەرما بەتەواوی نزم دەبنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕ ۆ و سبەی راگەیاند و پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرما ٦-٨ روو لە دابەزین بکات.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " لە رۆژی هەینی پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆی دەبینێت، جیاوازی نزم 
بوونەوە لە پلەکانی گەرما لە نێوان (6-8) پلەی سیلیزی دەبێت بە بەروارد لەگەڵ ئەو چەند رۆژەی پێشووتر".

هەروەها هاتووە " بەرزترین پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکەمان نزم دەبێتەوە .بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت 
:
هەولێر لە نێوان (36-39) پلەی سیلیزی
سلێمانی لە نێوان (36-37) پلەی سیلیزی 
دهۆک لە نێوان (36-37) پلەی سیلیزی 
کرکووک لە نێوان (40-42) پلەی سیلیزی
هەڵەبجە لە نێوان (37-39) پلەی سیلیزی 

لە کۆتایشدا هاتووە " ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەکانی گەرما تاکو ڕێکەوتی 7-9-2021 رۆژی سێ شەممه بەردەوامی دەبێت .پاشان چەند پلەیەکی کەم روو لە بەرزبوونەوەیەکی کەم دەکات ".





PM:01:08:01/09/2021