ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاشکراکرا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ئاماژەی بەوەکرد"  لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژی داعش و هەڵبژاردنە پێشەوەخەتەکەی عیراقمان کرد". 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژامەوانی هاوبەشدا ڕایگەیاند" سوپاسی یەکێتی ئەوروپا دەکەین بۆ هەموو ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی کوردستان و عیراقی کردووە، داوا دەکەین پشتیوانمان بن بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاسایش و سەقامگیریی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ عێراق، پەیوەندی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شەڕی دژی داعش و هەڕەشەکانی، هەڵبژاردنەکانی عێراق و گرنگیی بەشداریکردنی تیمەکانی چاودێریی یەکێتیی ئەوروپا، دۆخی ناوچەکە، پرسی کۆچ و چەند بابەتێکی دیکەی جێگەی بایەخی هاوبەش کرا. 

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان هه‌یه‌ و ئێمه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ نین، تا دێت روونتر ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بۆ ئاسایش و پێشكه‌وتنی عیراق مه‌ترسییه‌ و داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین هاوکارییمان بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانکارییە لە کەشوهەوادا روویداوە. 

لای خۆشییەوە جۆزێپ بۆرێلیش بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی" هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە رۆڵی گەورەیان هەبووە لە تێکشکاندنی داعش، ئەوانیش بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لەو شەڕە". 

بەیانی 
ئەمڕۆ سێشەممە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لێكرا.


PM:04:10:07/09/2021