ئەمشەو سوپای تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سنوری مەنبجیان سەر بە پارێزگای حەلەب بۆردومانکرد.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمشەو هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گوندەکانی (هۆشەریە و تۆخارای بچوک)ی باکوری رۆژهەڵاتی مەنبجیان بە هاوەن تۆپباران کرد.
ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی بۆردومانەکە زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
مەنبج یان مابوک شارۆچکەیەکە سەر یە پارێگای حەلەب، کەوتووەتە خۆڕئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، زۆرینەی پێکھاتەکانی لێ دەژیت وەک (کورد و عەرەب و کریستیانی و ئێزیدی).