كۆمپانیای فاستلینك لەبارەی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" كاتەكانی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت كەمكرایەوە".
لە راگەیەندراوێکدا كۆمپانیای فاستلینك بڵاویکردەوە، بەکارھێنەرانمان ئاگاداردەکەینەوە کە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە و بەھۆی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئاستە جیاوازەکانی وەزارەتی پەروەردەوە، ھێڵەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی کارا نابن:
- پێنجشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
- شەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
- یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
- دووشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
- سێشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
- چوارشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ ٦:٣٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی
هاوکات لای خۆشییەوە دیلان رەشاد، وتەبێژى وەزارەتى گواستەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" کاتى ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەهۆى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەى کاتژمێرێک کەمکرایەوە".
ئاشکراشیکرد، رۆژانە و لەکاتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى ١٢ى ئامادەیی لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک بۆ ٩:٣٠ خولەک هێڵەکانى ئینتەرنێت دەبڕدرێت.