مستەفا سەلیم باژێروانی پێشوتری مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕانیە و بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
مستەفا سەلیم، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم و ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
مستەفا سەلیم، ساڵى (١٩٦٢) لەدایکبووە و بەشى مێژووى لە زانکۆی کۆیە تەواو کردوە، ناوبراو لە نێوان ساڵانى (١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩)، قائیمقامى قەزاى رانیە بووە.
ناوبراو باژێروانى مەکۆی بزوتنەوەى گۆڕان بووە لە قەزاى رانیە و لەسەر پشکى گۆڕان، لە کابینەى نۆیەم بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بوو.