تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی (سیدەکان)ی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تۆپخانەکانی سووپای ئێران بۆردومانی سنوورەکانی سیده‌كانیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان لە سنووری سیدەکان تۆپبارانکرد، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو شوێنە دروستكردووە. 

تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد لەبەردەست نییە.

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر. 


PM:05:18:10/09/2021