ڤیدیۆ.. ئەو کۆچبەرە کوردانەی دیپۆرتی سوریا کرابوون گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت" ئەو ژمارە كۆچبەرەی توركیا ڕادەستی بەرەی نوسرەی كردن لە سوریا، گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان". 

دەزگای لوتكە بۆ کاروبباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی ۱٠ ڕۆژە ٥۷ کۆچبەری کورد کە لە ڕێگای کۆچی نایاساییەوە گەیشتبونە خاکی تورکیا و پاش ئەوەی خۆیان بە سوری لە قەڵەمدابوو، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی بەرەی نوسرە کرابوون.

باسی لەوەشکردووە، دەزگای لوتکە لە ۳۱ ئابەوە سەرقاڵی کاروبارەکان بووە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ شەممە بە هاوکاری دەزگای لوتکە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

پاش گەیشتنەوەیان بە سەلامەتی، سەرۆکی دەزگای لوتکە و بەشێک لە ئەندامانی دەزگاکە لە دۆڵی سماقوڵی پێشوازیان لە کۆچبەرەکان کرد.


PM:01:30:11/09/2021