بۆ رۆژی سێیەم لە سەریەک، سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆش گوندی بەربزینی سیدەکانی بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ دەستیكردەوە بە تۆپبارانكردنی دەوروبەری گوندی بەربزین، کە ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ئەو شوێنە دروستكردووە.
تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد لەبەردەست نییە.
ئەمڕۆش لە هۆشدارییەکدا حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند" درۆنێكی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە، بەڵام شوێنی خستنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی ئاشكرا نەكردووە".