ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێرشەکەی ئەمشەو کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هێرشەی لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەمشەو کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر زیانی گیانی بە داوە نەبووە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باس لەوە دەکات کە زیانی مادی هەبووە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تا ئیستا هەندێک دوکەڵ بە ئاسمانی هەولێر لە نزیک فڕۆکەخانە دەبینرێت.



AM:01:03:12/09/2021