ڤیدیۆ.. میران عەلی لە دوای مردنی باوکی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژی کوردستان میران عەلی، لەدوای کۆچی دوایی باوکی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (دڵ درۆ ناکا) بڵاودەکاتەوە. 

گۆرانیبێژی لاوی کوردستان میران عەلی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری ھونەریی خۆی کردووە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی (دل درۆ ناکا)، بڕیارە لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوی بکاتەوە. 

میران عەلی لە دایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:11:42:12/09/2021