خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی کوردستان کریستاڵ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.
کریستاڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، ناوبراو یەکێکە لەو خانمانەی پێشتر کاری نواندنی کردووە و ڕۆڵی لە چەندین فیلم و درامادا بینووە، بەڵام دواتر هاتە نێو دنیای گۆرانی وتنەوە و ئەلبومێکی بڵاوکردەوە لەگەڵ چەند ڤیدیۆ کلیپێک و بە گۆرانی "وەیش" ناوبانگی دەرکرد.