وێنە تایلەر سۆفیت بە ستایڵی نوێی جیاوازەوە دەردەکەوێت

ئەستێرەی گۆرانی ئەمەریکی و جیهانی تایلەر سۆفێت لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا بە ستایڵی جیاواز جیاوازی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت.
سۆفێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەکی خۆی داگرتووە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی و بەلێشاو لایک و کۆمێنتی بۆ دەنووسن.
تایلەر سۆیفت لە ١٣/١٢/ ١٩٨٩ دا لە بەلسیڤینیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە دەستی بەکاری هونەری گۆرانی وتن و فێربوونی میوزیک کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردۆتەوە، دوای ئەو ئەلبومە چەندان ئەلبومی تری بڵاوکردۆتەوە.

ئەلبومەکانی تایلەر، بەیەکێک لە پڕ فرۆشترین گۆرانی بێژەکانی جیهان دادەنرێت، کە زیاتر ٥٠ ملیۆنی ئەلبومی لێفرۆشراوەو ١٥٠ ملیۆنی لێ داونلۆد کراوە.

زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی نیشتمانی و جیهانی وەرگرتووە، لە نێویاندا خەڵاتی گرامی لە ساڵی ٢٠١٥ دا وەرگرتووە کە خەڵاتێکی ناوداری جیهانی بواری هونەریە.

لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چەند جارێک ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو جیابۆتەوە.

بە یەکێک لەو هونەرمەندە جیهانیانە دەناسرێت کە بە ملیۆنەها دۆلاری بەخشیوەتە ئەو وڵاتانەی تووشی کارەسات بوونەتەوە، لەنێوانیاندا وڵاتانی ئەفەریقا.




PM:04:05:14/09/2021