خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان دینا نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.