وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رەتیدەکاتەوە تەقە لە قوباد تاڵەبانی کرابێت

وتەبێژی جیگری سەرۆک وەزیران رەتیدەکاتەوە کە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی لە دەڤەری ئیدارەی راپەڕین کرابێت، ئەمەش دوای دەنگۆی تەقە کردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
 
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە شوێنێک تەقە کراوە کە زۆر دوور بووە لێمانەوە و ئێمە گوێمان لێنەبووە، کاتێک لە رانیە گەڕاینەوە ئەوکاتە زانیمان تەقە کراوە".
 
دوێنێ سێشەممە ١٤ ی ئەیلول لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمان قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستەکە لە دەڤەری رانییە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانی بۆ ناساندنی بەرنامە و کاندیدەکانی لیستەکەیدا سازکرد، شەوی رابردوو لە چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کراوە.



AM:09:17:15/09/2021