ئەمرۆ جارێکی تر لە دادگای هەولێر کە بڕیار بوو دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرپشکی بەڕێوە بچێت، جارێکی تر دواخرا.
ئەمڕۆ بڕیاریبوو دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە ئەمڕۆ چوار شەممە پێش ئەوەی دانیشتنی دادگاییەکە گرێبدرێت پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دانیشتنەکە دواخراوە بۆ ١٢ی تشرینی یەکەم و ئەوەش نیگەرانی لای پارێزەرانیان و کەسوکاریان دروستکردووە.
لەدەرەوەی هۆڵی دادگا لایەنەگرانی ئازادی رۆژنامەگەری و چالاکوانان و کەسوکاری زیندانیان رەخنەی توندیان لە دادگا و حکومڕانی هەرێم گرت و هێشتنەوەی گیراوەکانیان لە زیندان بە پێشێلکارێکی تەواوی سەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ناوزەد کرد.
گیراوەکانی بادینان و لە نێوایاندا بەدەل بەراوری و ئومێد بەرۆشکی ساڵێک و مانگێکە دەستبەسەر کراون و لە زینداندا راگیراون و دادگایی ناکرێن.
رۆژی ٦ی ئەم مانگە بۆ دووەم جار و بەهۆی ئەوەی دادگا دوو ئەندامی نوێی بۆ زیادبوو و ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون دانیشتنەکە دواخرا.
ماگی شوباتی ئەمساڵ دادگای کەتنی هەولێر پێنج دەسگیرکراوی دیکەی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زانیدانکردنی بەسەردا سەپاندن.