نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەڕمی گەیشتە بەریتانیا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیادا كۆببێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و به‌رپرسانى دیكه‌ى بەریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بەریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.


PM:01:01:15/09/2021