لە رۆژانی داهاتوودا ئەگەری بارانبارین لە هەرێم هەیە

لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی تورکیاو سوریاو چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەگرێتەوە، ئەگەرێک هەیە لە ناوچە بارزاییەکانی سەرسنوری سوریاو تورکیا بارانببارێت.

لە هەژماری کەشوهەوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە ئەگەرە کراوەو کە " ئەگەرێک هەیە رۆژانی ١٧ و ١٨ ئەم مانگە بەهۆی هاتنی شێ لەدەریایی ناوەراست وبوونی کەشێکی گونجاو لەناوجەکانی باکور هەرێم هاوسنور لەگەل تورکیا وناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هەرێم هاوسنور لەگەل سوریا برە بارانێک ببارێت".

 هەروەها هاتووە "بارانەکە بەهەورە بروسکەوە دەبێت و بەشێوەی گەواڵەیی پایزی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە".

ماوەی هەفتەیەکە پلەی گەرمای باشوری کوردستان هاتۆتە ژێر ٤٠ پلەوەو رۆژ بەرۆژیش فێنکتر دەبێت.



PM:01:16:15/09/2021