نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی دڵی منداڵان لە سلێمانی کرایەوە

لە مەراسیمێکی ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەی دڵی منداڵان کرایەوە.

ئەو مەراسیمە کە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و بریکاری وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حیزبی و حکومی تەندروستی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجی باسی لە گرنگی ئەو خۆشخانە پێشکەوتوو و سەردەمیانە کردوو کە لەهەرێم و عێراق بۆ نەخۆشی دڵی مناڵان نموونەی نییە. 



PM:03:17:16/09/2021