لە شاری ھەولێر، لە ھۆتێل سۆما تەرمێک دۆزرایەوە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش راگەیاندنێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، " ئەمڕۆ سەعات ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو تەرمەکەی هی کەسێکە، بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن ٥٢ ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە.
پۆلیسی ھەولێر باس لەوەش دەکات، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.