لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە
دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ئەیلول لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرگری شارستانی شاری هەولێر رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ٣٠ی مەتری شاری هەولێر ئاگر لە هۆتێلی (فەرید) کەوتەوە، کە بەهۆیەوە دوو ژنی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، تائێستاش بەفەرمی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕانەگەیەندراوە. 


AM:09:01:17/09/2021