باڵیۆزی هۆڵەندا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار کۆدەبێتەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنن" ئەمرۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمانکرد لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغداد، سوپاسی پشتیوانیکردنی وڵاتی هۆڵەندامان کرد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان". 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بەناونیشانی ( سلێمانی و هەڵەبجە بێ بەش نابن لە پرۆژەکانی هۆڵەندا ) هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین، ئەحمەد حاجی رەشید، رێبوار کەریم مەحمود، غالب محمد عەلی ئاماژەیان بەوەکردووە" ئەمرۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمانکرد لە (روخس برونک) باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغداد، سوپاسی پشتیوانیکردنی وڵاتی هۆڵەندامان کرد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و پشتیوانیکردی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و میدیا و پێشخستنی تواناکانیان". 

دەشڵێن" سوپاسیمان کرد بۆ قبوڵکردنی  بانگهێشتەکەمان بۆ سەردانکردنی پارێزگای سلێمانی و هەوڵدان بۆ پشتیوانکردنی لە جوتیاران و رۆژنامەنوسان و گەنجان ئەمسنورە و فراوانکردنی پرۆژەکانیان بۆ ئەم دوو پارێزگایە". 

ئەوەشیان خستەڕوو: لە ئێستادا وڵاتی هۆڵەندا لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ، و پێشخستنی توانای رۆژنامەنوسان چەندین پرۆژەی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، ئێمە لە هەوڵداین بەشێک لەو پرۆژانە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.


PM:06:07:20/09/2021