گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب، هەیفا وەهبی چەند وێنەیەکی لەگەڵ سەگەکەی بڵاودەکرێتەوە.
هەیفا وەهبی دوو وێنەی خۆی و سەگەکەی بڵاودەکاتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە کە بۆیەکەمجارە لە ئینستاگرام بەو شێوەیە دەردەکەوێت بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بە ئەستێرەکەیان دەردەبرن.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.