بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان (تیرۆرستێک)یان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عەرەفەدا".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی تیرۆرستێک رادەگەیەنن کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای دژەتیرۆر" ئەو تیرۆرستە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی رەمەزان و لە رۆژی عەرەفەدا لە سنووری ناحییەی سلێمان بەگ لە پارێزگای سەڵاحەدین".