ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو دەكەن

٣٥  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن" سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نایاساییە بۆیە داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئەنجام بدات". 

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر سزای نایاسایی ھاوڵاتیان و کێشەکانی پێوەری ئاو ٣٥ ئەندامی پەرلەمان، داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردووە بە ئامادەبونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەپێی مادەی ٢٨ی دەستوور ھیچ پارەیەک نابێت لە ھاوڵاتییان وەرگیرێت، ئەگەر بنەمایەکی یاسایی نەبێت، زیادکردنی ھەر رسوماتێک دەبێت بەرژەوەندیی ھاوڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت لە بەرژەوەندیی خەڵکی ھەژاردا بێت". 


PM:08:00:21/09/2021