وێنە.. دڵنیا ڕەزازی بینەرەکانی سەرسام دەکات

دڵنیا ڕەزازی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەبێتە جێی سەرنجی بینەرەکانی.

دڵنیا ڕەزازی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بەستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی.

دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاو كردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا ساز کردووە، نزیکەی دوو ساڵیشە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.


AM:12:02:22/09/2021