لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام درا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ مامۆستایانی زانکۆی شاری سلێمانی گردبوونەوە و  بەرێپێوانێک بەرەو نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ گەیاندنی نارەزایەتییەکانیان بەڕێکەوتن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ دانیشتووانی گەڕەکی كێلەخواری شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوەیەکیان لەسەر ڕێگەی گوندەکەیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی گوندەکەیان داخست.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتوانی چەند گوندێكی شارەزوور بەهۆی خراپی کەرتی خزمەتگوزاری بەتایبەت پرۆژەكانی ڕێگاوبان گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

هەروەها لە شاری دهۆكیش بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی شارەکە گردبونەوە و داوای وەرگرتنی موچەكانیان دەكەن. 


PM:01:06:22/09/2021