قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت" کێشەی گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەت ھاتوەتە سەر ھێڵ و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک کێشەی زیادەڕۆیی لەو سنورە لە ئایندەدا چارەسەر دەکرێت".
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دانیشتوانی گوندی تووەسپی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پێشوازی کرد له نوێنه‌ری دانیشتوانی گوندی تووه‌سپی و رایگه‌یاند" جێگری سه‌رۆكی حکومەت ھاتوەتە سەر ھێڵ و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان بەشێوەی یاسایی".
لە بارەی کێشەی ئەو گوندە کە شەوی رابردو بەھۆی دروستکردنی چەند خانویەکی زیارەڕۆیی گرژیی دروستبو و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی و کارمەندی هێزەکانی ئەمنی برینداربون، ئاوات محەمەد بە ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ و به‌شی یاسایی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی" پێشتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و جیاکردنەوەی سنوری گوندەکە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی".