قەرزی كارەبا دەكرێت بە (١٢) قیست

لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کارەباى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت" هەر كەسێك بیەوێت قەرزی كارەبا بداتەوە بۆی دەكرێت بە ١٢ قیست".

پشتکێو نەجم، لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیى کارەباى سلێمانى رایگەیاند" وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانى کارەبا هەرکەسێک بیەوێت پارەى کارەبایان قەرزى کارەبا بدات بۆى دەکرێت بە ١٢ پشک (قیست)".

لێپرسراوى بەشی کاروباری وزە روونیکردووە: بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی مامەڵەکانیان بڕی پارەکانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتووە و لە داهاتی مانگەکانی دوای هەشت دەردەکەێت. 


PM:02:55:22/09/2021