وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بنەسڵاوە-دارەتوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند" کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی لەسەر رێگای بنەسڵاوە و دارەتو کە رێگایەکی تاکسایدی بەرتەسکە، پێکدادانێک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پیکابی دێر و کیای بارهەڵگردا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئاکامی رووداوەکە شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری کیاکەش برینداربووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە کە شۆفێری کیاکە خەتابار بووە چونکە لە رێڕەوی خۆی لایداوە و چووەتە رێڕەوی بەرامبەر.