كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی درێژ کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان درێژ بکاتەوە.

جومانە غەلاى، وتەبیژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریدا رێگە بە کاندیدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بدرێت تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانى رۆژى ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڵمەتى بانگەشەی خۆیان ئەنجام بدەن".

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بڕیاری دابوو کە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانى رۆژى ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن بهێندرێت. 


PM:04:32:22/09/2021