لە عێراق ٣٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٣٨ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٩٠٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٩٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٤٨ هەزار و ٣٩٩ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٩٤٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٧٧ هەزار و ٢٦١ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:05:36:22/09/2021