سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ موچەی مانگی ئابی بەشێك لە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و بڕیارە سبەینێ تەواوی لیوا هاوبەشەكان موچەكانیان وەربگرن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەشێك لە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی ٨ یان وەرگرتووە، بڕیارە دابەشكردنی مووچە سبەینێش بەردەوام بێت و تەواوی لیوا هاوبەشەكان موچەكانیان وەربگرن". 

پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: ڕۆژی ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت كە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەكرێت. 


PM:06:56:22/09/2021