بەبۆنەی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق سێ ڕۆژ بۆ فەرمانبەران کرایە پشووی فەرمی.
ئەحمەد خەفاجی، پارێزگاری زیقار لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەپێناو باش بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی چلەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، بڕیارمانداوە ڕۆژانی (٢٦، ٢٧، ٢٨) ئەم مانگە لە دام و دەزگاكانی پارێزگاكە بكرێتە پشووی فەرمی".
ئەمڕۆش لە بەشێک لە پارێزگای دیكەی شیعەنشینی عێراق بڕیاردرا سێ ڕۆژ بۆ هەمان مەبەست بكرێتە پشووی فەرمی.