به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت" لە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە رێگای سەرەکیی بەردەڕەش- کەڵەک حەوت که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و که‌سێک به‌سه‌ختی برینداربوو".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەهۆی روداوێكی سەختی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی شۆفرلێت ئۆپترا و مارسیدس ترێله، حەوت كه‌س گیانیان لەدەستداو كه‌سێكیش به‌سه‌ختی برینداربوو.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه تیژڕۆیی و بێئاگایی شۆفێر بووە له دۆخی شه‌قامەكە، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.