ئەمەریکا گەورەترین قونسڵی خۆی وەک پاڵپشتییەک لە هەرێم کردەوە

باڵیۆزی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەسرور بارزانی راگەیاندووە " گەورەترین باڵیۆزخانەی خۆمان لەسەر ئاستی جیهان لەهەولێر دەکەینەوە، چی لەوە زیاتر بکەن بۆ نیشاندانی پابەندیان بەرانبەر هەرێم".

 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت  ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی دە ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و تەواوبوونی هەیکەلی باڵەخانەی تازەی کونسوڵخانە لە هەولێر، رایگەیاند " 
" لە مانگی نیسانی رابردوودا، ٣٠ ساڵ بەسەر دەستێوەردانی مرۆیی تێپەڕی، زۆر قسە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وئەمەریکا وتران، بەڵام دەمەوێت لێرە دووپاتی بکەمەوە کە پەیوەندییەکانمان، پەیوەندیی بەردەوام  و ستراتیجین".

  سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی "بەهێزی پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان، لە كاتی ڕوودانی چەندین پێشهات و گۆڕانکاریی ئێرە  و دەرەوە سەلمێنراوە".  

"ڕووداوە هەرێمییەکانی ئەم دواییە، بە تایبەتی ڕووداوەکانی ئەفغانستان. هەڕەشەی چەوساندنەوە و چارەنووسێکی نادیاری رووبەڕووی هەموومان کردەوە. گەلی کوردستان بەشێکی زۆری لە بارگرانییەکانی  چارەنووس نادیاریی، بەرکەوتووە، لە پێناو بەرگریکردن لە بەهاو مافەکانیشی، قوربانییەکی زۆری داوە".    ( مەسرور بارزانی رایگەیاند ).
 
سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، لەم هەرێمەدا شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە، تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆ سەر بەها هاوبەشەکانمان و سەقامگیریی و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان.  



PM:08:17:22/09/2021