نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
هاوشێوەی بەیانی نرخی نەوت ئەمشەو ٢٢ ی ئەیلول بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو، برنت ئەمشەو ٧٦ دۆلاری تێپەڕاند.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٦ دۆلارە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٣٦ سەنت بوو. ئەمرۆ نرخی برنت بەرێژەی ٢.٢٩٥% بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٢ دۆلارە، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو، خاوی ئەمەریکی بەرێژەی ٢.٢٧ % بەرزبۆتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە پەیوەندی بە سیاسەتی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە بۆ مانگی ئەیلول هیچ بڕێکی نەوتی بۆ نێو بازاڕی جیهانی نەوت زیاد نەکرد.
PM:09:35:22/09/2021