دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ٦ کەسیان گرتووە قاچاخیان بە کۆچبەرانی کوردە کردووە

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا تۆمەتییان خستەپاڵ ٦ کەسەوە، کە وەک شەبەیەکی رێکخراو قاچاخچێتیان بە سەدان کۆچبەری کوردی عێراقەوە کردووە لە گواستنەوەیاندا بۆ بەریتانیا و فەرەنساو بەلجیکا.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردۆتەوە ئەو شەش کەسە تەمەنیان لە ٢٧ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ دەبێت و ، لە زنجیرەیەک هەڵمەتدا دەستگیرکراون لە شوباتی ٢٠١٨ دا.

بەپێی زانیارییەکانیت دەسەڵاتداران ئەو تۆڕە قاچاخچیە بە مرۆڤەوە لە هەر کۆچبەرێک ٥ تا ١٠ هەزار پاوەنیان لە هەر کەسێکیان سەندووەو لە رێگای کامیۆنی گەورە لە فەرەنسا و بەلجیکاو هۆڵنداوە گواستوویانەتەوە بۆ بەریتانیا.

دەستگیرکردنی ئەو تۆڕانە لە پرۆسیەکی ئاڵۆزدا لە نێوان ئەو چوار وڵاتەدا و هاوبەشەکانیان لەسەرجەم ئەوروپادا دەستگیرکراون.



PM:11:32:22/09/2021