" تا ئێستا پێدانی مووچەی ئەم مانگە یەکلایی نەبۆتەوە "

تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی کوردستان بە بێ لێبڕین دابەشدەکرێت، یان بە بڕینەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە " سپی " راگەیاند، تا ئێستا حکومەتی ناوەندی بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی نەناردووەو هەر بۆیە نازانرێت ئایا مووچە بەلێبڕینەوە دابەشدەکرێت، یان بەبێ لێبڕین.

لە کاتێکدا هەمووی سێ رۆژی ماوە بۆ ٢٥ ی ئەیلول وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگانە کە حکومەت لەو کاتەدا دابەشی دەکات، بەلآم تا ئێستا پارەکەی بەغدا کە مانگانە ٢٠٠ ملیار دەنێرێت نەگەیشتووە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە ئەگەر بەغدا ئەو پارەیە نەنێرێت ناچار حکومەتی هەرێم بەلێبڕینەوە دابەشی دەکات، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە بەغدا تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ بەدووری دەزانێت ئەو بڕە پارەیە نەنێرێت.

لە دوو مانگی رابردوودا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیارەی دەناردوو ئەو دەمە حکومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەی بێ لێبڕین بدات.
 

PM:11:47:22/09/2021