هاوپەیمانان (٧٠) ئۆتۆمبێلی سەربازییان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت" بە مەبەستی بەهێزکردن و پڕچەککردنی هاوپەیمانەکانمان بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر، (٧٠) ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد". 

واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پاڵپشتی و دارایی و پڕچەککردنی ئەمریکا بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش، ٧٠ ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرد".

جەختیشیکردەوە: کە بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانمان بۆ بەهێزترکردن و پڕچەککردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابینکردنی سەقامگیری ناوچەکانی دانیشتوان. 


AM:10:00:23/09/2021