ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ رۆژى دووەم بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى بە مەبەستى دابینکردنى یەکەى نیشتەجێبوون و زەوى گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ مامۆستایانی زانکۆی شاری سلێمانی لەبەردەم زانکۆکەیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایان داوای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی دەکەن، بەو مەبەستەش بڕیارە لەبەردەم زانکۆی سلێمانییەوە رێپێوانێک بۆ بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بکەن.