دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت" حکومەتى فیدڕاڵی بڕیارى ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان داوە".

فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد رایگەیاند" دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاش دەنگدان، رەزامەندیی دا (٢٠٠) ملیار دیناری دیكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ دەكرێت و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەنێردرێت، تاوەكوو ئەوەی پێویست بێت، جێبەجێ بكرێت. 

فارس عیسا باسی لەوەشکردووە: رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم دەکرێت كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت. 

بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین بکات. 


AM:11:06:23/09/2021