ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هاتووە و ڕێژەیەک لە بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنی بە ١٤٧ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٩٣ دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ١٠٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٤ هەزار دینارە.